بنه‌مای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاوارده‌یی و ناداپه‌روه‌ری له نێوان مه‌زه‌ب و ئیتنیکه ئێرانییه‌کان بووه و له‌مباره‌وه جه‌خت کراوه‌ته سه‌ر پاراستنی ئه‌خلاق و ئاکاری ئیسلامی.
ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، جه‌لال جه‌لالی زاده؛ بێ گومان له په‌سه‌ندکراوی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا ئاماژه به‌م بابه‌ته گرینگه دراوه که سه‌رجه‌م ئیتنیک و نه‌ته‌وه ئێرانییه‌کان له به‌رانبه‌ر یاسادا یه‌کسانن و به گوێره‌ی بڕگه‌ی ۱۴‌ی بناغه‌ی ۳‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی؛ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هه‌موو ئیمکانات و ده‌فرایه‌تییه‌کانی خۆی بۆ دابین کردنی یاسای هه‌مه‌لایه‌نه‌ی که‌سه‌کان له‌وانه ژن و پیاو و دابین کردنی ئاسایشی دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان و یه‌کسانی گشتی له به‌رانبه‌ر یاسا به‌کاربێنێت.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به شێوازی جۆراوجۆر، هه‌ڵاوارده‌یی و نادادپه‌روه‌ریمان بینیوه له پێدانی پۆسته‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌سانی شیاوی ئه‌خلاق له به‌رپرسیارێتیه‌کان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کاندا.
له‌م پێناوه‌دا، کارناسان، گه‌وره‌کانی سوننه چه‌ندین جار له ڕێگای نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی و زۆربه‌ی ڕۆحانییه‌کان، نامه‌یان بۆ به‌رپرسانی باڵای وڵات نووسیوه و له نامه‌کاندا داوای نه‌هێشتنی ههڵاواردهییان کردووه. له‌م دواییانه‌دا مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید، نامه‌یه‌کی بۆ ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش نووسیوه که ڕێبه‌ریش به‌ژیری و دڵفراوانی و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به چه‌ند خاڵی گرینگ کردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌رکانه‌کانی نیزامیان ڕاسپارد له پێناو نه‌هێشتنی هه‌ڵاوارده‌یی و نادادپه‌روه‌ریی له ناو هه‌موو ڕه‌گه‌ز و مه‌زه‌ب و ئیتنیکه‌کان، هه‌وڵ بده‌ن.
که‌واته ئێستا به‌رپرسیارێتی زۆر گرینگ له ئه‌ستۆی سێ ده‌سه‌ڵاته‌که و دیکه‌ی بنه‌ماکانی نیزامه، ئه‌ویش له دۆخێک‌دا که پاش تێپه‌ڕبوونی ۴۰ ساڵ هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌شێ که‌ڵک له‌م هێزانه وه‌رناگیردرێت. هیوادارم که ئه‌م وڵامه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شؤڕش ببێته کراوه‌ییه‌ک بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌سایه‌تییه بلیمه‌ته‌کانی سوننه. هه‌روه‌ها ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌شه‌ی ناوچه سنوورییه‌کان که ئه‌م ڕۆژانه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی زۆر بۆ کۆڵبه‌ران، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێ‌کاری و بڵاوکردنی هه‌ژاری و بێ‌کاری به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
له ڕاستیدا قسه‌کانی ڕێبه‌ری ده‌توانێ ببێته کراوهیێک بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشانه ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێ کار بتوانن له کاتی خۆیدا و به‌و جۆره‌ی که ئه‌شێ کار بکه‌ن. هێزی زۆر شیاو ده‌توانن یارمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌که بده‌ن ئه‌گه‌ر ههلاواردهیی له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا چارسه‌ر ببێت. لایه‌نێکی دیکه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له بلیمه‌تان، بێ گومان نه‌هێشتنی ئه‌م کێشانه‌یه له به‌رده‌م گه‌شه‌دا، به‌تایبه‌ت گه‌شه و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیمکاناتی ناوچه سنوورییه‌کان زۆر گرینگه. ده‌سه‌ڵاته باڵاکان و دیکه‌ی لایه‌نه‌کانی نیزام ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن و ستراتێژی جێبه‌جێ کردنی بۆ ئه‌م به‌رپرسیارێتیه نوێیه دابڕێژن.