نمایش نوار ابزار

هه نگاویکی شیاوی ریز لی گرتن

ئاژانسی هەواڵی مێهر – جەلال جەلالی زادە: ئەمڕۆکە ئەو خزمەتانەی کە ڕاگەیاندن و میدیاکان بە کۆمەڵگا جیاوازەکان دەیکەن لە هیچ کەس شاراوە نییە.لەم سەردەمەدا کە دەوڵەتەکان لە هەوڵدان تا لە ڕێگای ئامێری ڕاگەیاندنەوە دزە بکەنە ناو سووچە ئاشکرا و شاراوەکانی کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان و لەم ئامێرە کەڵکی نارەوا وەرگرن،بۆچی ئێمە کە ئیدیعای پەیرەوی لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک ئایینی ڕووناکایی و زانست دەکەین هەر لەم ئامێرە بۆ دروست کردنی هاودڵی و لێکترنێزیک کردنەوە کەڵک وەرنەگرین؟

ئاژانسی هەواڵی مێهر چەندین ساڵە لە رێگای هەواڵنێرە چالاکەکانی خۆیەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چالاکی دەکات و هەواڵەکانی پارێزگاکان و ناوچەکان ڕووماڵ دەکات.

لەم پێناوەدا بە ڕووماڵ کردنی هەواڵەکان و شیکردنەوەی خاڵە لاوازە و بەهێزەکانی بەرپرسان و باسکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و خستنەڕووی دۆخی ناوچە بێبەشەکان بە دوور لە سانسۆر و بە سینگ فراوانی خزمەتێکی گەورەی بە بواری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن کردووە.

زیادکردنی بەشی کوردی بە دیکەی بەشەکانی ئەم ئاژانسە بووە هۆی خۆشحاڵی ئێرانییەکان و دۆستانی ئێرانییەکان و بێ گومان ژمارەی لایەنگران و بەردەنگانی ئەم ئاژانسەش زیاد دەکات.

لە وا دۆخێکدا کە هەزاران ماڵپەڕ و ڕاگەیاندن لە هەوڵدان سرنجی دانیشتوان و گەنجانی ناوچەکوردنشینەکان بە چاپ و بڵاوکردنەوەی هەواڵە جۆراوجۆرەکان بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن،ئەم هەنگاوەی ئاژانسی مێهر شیاوی ڕێزگرتنی دوو ئەوەندە دەکاتەوە.

لە قۆناغێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناڤین گیروودەی شەپۆلەکانی نائەمنی و نەفرەت بووەتەوە،وا هەنگاوێک کە لە پێناو دەستەبەریی مافەکان و پاراستنی بایەخەکانی بەشێک لە رەسەنترین دانیشتوانی ئەم نیشتمانە هەڵگیراوە دەبێ بەرز بنرخێنین وهیوای سەرکەوتن بۆ بەرپرسانی ئەم ئاژانسە بخوازین.

مطالب مشابه
دیدگاه ها